سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکان بکەن

پەروەردەی شارەزوور خوێندکارانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە

شۆڕش قادری

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور داوا لە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکات رۆژێک پێش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم، سەردانی هۆڵەکانیان بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا، پەروەردەی شارەزوور دەڵێت، “ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەی وزاری بزانن، بۆیە داوایان لێ دەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (17ی8ی2024) کاتژمێر (7:30)ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی ساڵى خوێندنى (2023-2024)خولی دووەم.”

هەموو قوتابیان و خوێندکارانى پۆلى 12ـى ئامادەیى لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانى هەرێمى کوردستان، واتا ئەوانەى بەشدارى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەم دەکەن، دەتوانن لە رێگەى لینکەکەى سەرەوە، شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن.

“لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی بابەتی ماوە بۆ خولی دووەم پێویستە قوتابی بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ ڕاستکردنەوەی زانیاریەکان”، پەروەردەی شارەزوور وەک تێبێنی ئەمەی نوسیوە .

رۆژى 23.6.2024، بە بەشدارى 122 هەزار و 15 قوتابى، تاقیکردنەوە گشتییەکان بۆ پۆلى 12ـى ئامادەیى بۆ بەشەکانى زانستى و وێژەیى و پیشەییەکان دەستیپێکرد و رۆژى 14.7.2024 خولى یەکەم کۆتایى هات و بڕیارە  سبەینێ شەممە، تاقیکردنەوەکانى خولى دووەم دەستپێبکات.