جێگهى 3500 نوێژخوێنه
له بهحركه مزگهوتێك كرايهوه 150 دهفتهر دۆلارى تێچووه
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
ئەمڕۆ هەینی 16.8.2024 دوای 15 ساڵ کارکردن مزگەوتی مەلایاسین زێڕینگر کرایەوە.
مزگەوتەکە لەلایان خوداپێداوێکی شاری هەولێر دروستکراوە و هەر بەناوی ئهویش کراوە و شوێنی سێ ههزار و 500 نوێژخوێن لەخۆ دەگرێت.
مەلایاسین زێڕینگر، خاوەنی مزگەوتەکە بە 964ـی وت، لەساڵی 2009 دەستیان بەدروستکردنی مزگەوتەكه كردووه، بەڵام دهڵێت “بەهۆی شەڕی داعش نەمانتوانی کارەکانی بەردەوام بێت و ئێستاش تهواوكرا”.
لایخۆشیەوە، حاجی مستەفا مزوری سەرپەرشتیاری مزگەوتەکە بۆ 964ـی وت، رووبەڕی مزگەتەکە زیاتر له 900 مەتر دووجا، هۆلی تازیە و شوێنی نوێژکردنی ژنان و قوتابخانەی ئایینیشی تێدایە.
وتیشی “لەسەرەتاى دروستکردنی تاوەکو تەواوکردنی هیچ حاڵەتێکی زامدار یان گیان لەدەستدانی کرێکارانمان نەبووە”.
مزگەوتی مەلایاسین زێڕینگر، کەوتۆتە ناحیەی بەحرکەی سهر به پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەکەم وتاری هەینی تێدا خوێندرایەوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن