لەسەر بەنداوی حەمامۆک و چیای هەیبەت سوڵتان

چەند خزمەتگوزارییەک بۆ هاوڵاتییان دابین دەکرێن

964+

ژێوار خدر

بڕیار وایە لە چەند رۆژی داهاتوودا، چەند خزمەتگوزارییەک لە هەر یەک لە چیای هەیبەت سوڵتان و بەنداوی حەمامۆک لە سنووری کۆیە جێبەجێ بکرێن.

ئیسماعیل عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە بە 964ـی وت، ساڵانە لەسەر داهاتی گەشتیاری چەند پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکەین، ئەوەی ئەمساڵیش لە دوو پڕۆژەی خزمەتگوازاری بچووکدا خۆی دەبینێتەوە.

وتیشی، یەکێک لە پڕۆژەکان درووستکردنی شوێنی نوێژ کردن و توالێتە لەسەر چیای هەیبەت سوڵتان، ئەوەی دیکەشیان دانانی سێتێکی یاری منداڵان و ژمارەیەک کورسی دانیشتنە لەسەر بەنداوی حەمامۆک.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە روونیشیکردەوە، بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە نزیکەی 32 ملیۆن دینارە و لەلایەن تیمی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری کۆیە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێرەوە جێبەجێ دەکرێت.

”پڕۆژەکان بچوکن و کاری زۆریان ناوێت، بۆیە بڕوام وایە لە ماوەیەکی زۆر کەم تەواو ببن و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستپێدەکەین.” ئیسماعیل عەبدوڵا وای وت.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە، لە رێگای 964ـەوە ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە، کە پڕۆژەکان بە پارە بن و دەڵێت، هەردوو پرۆژەکە بۆ گشتین و بێ بەرامبەرن بۆ هاوڵاتییان.

رێگەی پرۆژەیەکی گەشتیاری لە کۆیە دووبارە قیڕتاو دەکرێ...

رێگەی پرۆژەیەکی گەشتیاری لە کۆیە دووبارە قیڕتاو دەکرێتەوە