بینای زانکۆی دهۆک وێنە: سۆشیاڵ میدیا
لە دەرەوەی وڵات
زانکۆی دهۆک 20 کورسی خوێندنی دکتۆرا رادەگەیەنێت
ژێوار خدر
زانکۆی دهۆک بۆ ئەمساڵی خوێندن، 20 کورسی خوێندنی دکتۆرا بۆ چەند بەشێکی جیاواز لە وڵاتانی دەرەوە رادەگەیەنێت .
لوقمان هادی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی دهۆک بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە 964ـی وت، خوێندنەکە بە شێوەی سپڵیت سایت دەبێت، واتە خوێندکار دەنێردرێتە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات بۆ خوێندن.
وتیشی، 10 دانە لە کورسییەکانی خوێندن بە خۆڕایین و 10 دانەکەی دیکەشیان بە شێوازی پاڕاڵێڵ واتە لەسەر ئەرکی خوێندکارخۆی دەبێت.
”خوێندکاران لە هەر یەک لە وڵاتەکانی: ئیمارات، ئەمریکا، بەریتانیا، مالیزیا، تورکیا، ئیتاڵیا و چەند وڵاتێکی دیکەش دەتوانن بخوێنن بەپێی ئەو بەشەی کە تێیدا دەخوێنن.” لوقمان هادی وای وت.
خوازیاران دەتوانن لە ئێستاوە داواکاری پێشکەش بکەن و مامەڵەکانیان ئامادە بکەن تا 26.8.2024.
پڕۆگرامەکە هەر یەک لە بەشەکانی: (زمانی ئینگلیزی، ئەندازیاری کارەبا و کۆمپیوتەر، ئەدازیاری شارستانی، بەرهەمی گیانەوەری، دارستان، کارگێڕی کار، ژمێریاری، ماتماتیک، کیمیا، بایۆلۆجی، یاسا و زمانی ئینگلیزی پەروەردەی بنەڕەت) پێکهاتووە.
تەواوی مەرج و رێنماییەکان لە رێگەی ئەم لینکەوە ببینە