نابێتە هۆی بڕانی کارەبا
ئەو تۆڕانەی کارەبا لادەبرێن کە بوونەتە رێگر بۆ پرۆژەی شەقامی 100 مەتری
964+
ژووری هەواڵ
بەشێک لە ستوون و تۆڕەکانی کارەبا رێگرن لە تەواوبوونی شەقامی 100 مەتری لە سلێمانی، بەوهۆیەوە دەگوێزرێنەوە بۆ شوێنێک بەردەست نەگرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.8.2024، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بۆ خێراتر جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئۆتۆبانی بابان، بڕیاریانداوە بە گواستنەوەی رێڕەوی فیدەر و ستوون و محاویلەی سەر تۆڕەکانی کارەبا لە پەستانە بەرز و نزمەکان کە دەبنە رێگر لە بەڕێوەچونی کاری ئەو پرۆژەیە.
سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، گواستنەوەی تۆڕەکان کە رێگرن لە کارەکانی پرۆژەکە، نابنە هۆی بڕانی کارەبا.
شەقامی 100 مەتریی سلێمانی یان ئۆتۆبانی بابان، درێژییەكەی 34 كیلۆمەترە، حەوت یەكتربڕ و پێنج ئەندەرپاس و یەك ئۆڤەرپاسی تێدایە.
شەقامەكە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە ناوچەی دەمركانی سەر رێگای عەربەت، پێكهاتووە لە چوار سایدی دووانی هاتن و دووانی رۆیشتن بەپانی 100 مەتر.