پارێزگار لەوێ بوو
پیرزین ئاوڕی لێدرایەوە و پارك و پڕۆژەی دیكەی بۆ دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە كۆمەڵگەی پیرزینی نزیك هەولێر، ئاوەڕۆ و قیرتاوی شەقامەكانی دەكرێت، پارێزگاریش بەڵێنی بە دانیشتووانەكەی دا پاركێكیان بۆ دروست بكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.8.2024 پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنی 6000 مەتر دووجای شەقامەکانی کۆمەڵگەی پیرزین لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە بەسەر كرایەوە، كە بەپێی راگەیاندراوی پارێزگا لە قۆناغی کۆتایی و تەواوبووندایە.
تێچووی پڕۆژەکان، وەك راگەیاندراوە، 480 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت، کە پێشتر دوو ملیار و 800 ملیۆن دینار لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا بۆ پیرزین تەرخان کرابوو.
ئاماژە بەوەش كراوە، لەسەر داواکاری خەڵک و هاوڵاتیانی كۆمەڵگەكە، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو رەزامەندی بۆ دروستکردنی پارکێک لە پیرزین نیشان دا و بڕیاریشی دا دەستبەجێ دەست بەجێبەجێکردنی بکرێت.
لە پیرزین دزی لە سێ دوکان کرا
پارێزگای هەولێر
لهسبهینێوه كارا دهكرێن
له ههولێر چهند هێڵێكی گهرمى پهیوهندیكردن بۆ پاراستنى ژینگه دادهندرێت
بە فەرمی داوەت كراوە
پارێزگاری هەولێر دەچێتە جۆلەمێرگ
لە هەولێر
نوێژەبارانە كرا و خەریكە دوعاكان قبوڵ دەبن
لە دەورووبەری هەولێر