لەسەر چەمی چەقان لە سەیدسادق

هەموو ئەو شوێنانە تێکدران کە بە ئاوی قورس سەوزەیان ئاو دەدا

964+

ژێوار خدر

قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، هەموو ئەو حەوز و مزەخەی ئاوانەی تێکدان کە لەسەر چەمی چەقان دروست کرابوون و بۆ ئاودان و بەرهەمهێنانی سەوزە و باخەکان ئاوی ئاوەڕۆیان بەکاردەهێنا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق رایگەیاند، لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزاکە هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە و هەرچی ئەو حەوز و مزەخانەی لەسەر چەمی چەقان دروستکراون بۆ ئاودانی باخی سەوزە و میوە تێکیان داون.

دواتریش هەموو ئەو حەوز و بناوانەیان لابردووە کە هاوڵاتیان بۆ گلدانەوەی ئاوی ئاوەڕۆ دروستییان کردوون، ئەو مزەخە و ئامێرانەشیان دەست بەسەردا گرتووە، کە بۆ دەرهێنانی ئاوە قورسەکە بەکارهاتوون.

خاوەنەکانیشیان ئاگادار کراونەتەوە و لە دووبارەکردنەوەی ئەو حاڵەتەدا رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و سزا دەدرێن.

ژیانەوەی سەیدسادق دەستی بە خاوێنکردنەوەی سەرچاوە ئاوی...

ژیانەوەی سەیدسادق دەستی بە خاوێنکردنەوەی سەرچاوە ئاوییەکان کرد