قایمقامی سەیدسادق بۆ تۆڕی 964: دەستبەرداری پۆستەکەم دەبم

964+

محەمەد عومەر – هەڵەبجە

دیاری رەفیق قایمقامی سەیدسادق دەستیلەکارکێشایەوە و بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا کەسێکی دیکە لە جێگەکەی دەستبەکاربێت.

قایمقامی سەیدسادق بە تۆڕی 964ی راگەیاند، وازهێنانی لە پۆستەکەی لەسەر خواستی خۆی بووە و بڕیارە تا هەفتەی داهاتووش وەک قایمقام بمێنێتەوە تا ئەو کەسەی بۆ شوێنەکەی دیاریکراوە دەستبەکار دەبێت.

“خۆم داوای گواستنەوەی راژەکەم کردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، لە ئێستادا دەوامی فەرمی خۆم دەکەم و بڕیارە هەفتەی داهاتووش لە پۆستەکەم بەردەوام بم” دیاری رەفیق قایمقامی سەیدسادق وای وت.

ئەو زیاتر وتی “بەهۆی ئەوەی کە کەس دانەنرابوو بۆ جێگەکەم بۆیە لەسەر پۆستەکەم بەردەوام بووم، بەڵام ئێستا پاش دیاریکردنی قایمقامی نوێ بریارمدا گواستنەوەی راژەکەم بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.”

تۆڕی 964 زانیویەتی، رەزا ئیسماعیل تەلانی، کە پێشتر قایمقامی پێنجوێن و دووکان بووە و دکتۆرای لە یاسادا هەیە، بۆ شوێنەکەی دیاری رەفیق دیاریکراوە.