قەدەغەكراون

ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر جۆرە دەرمانێك و “چای” خۆلاوازكردنەوەدا گرت

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند دەستیان بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گرتووە، كە بڕی 750 پارچە كەپسپوولی ئەمۆكسلین و هەزار و 920 پارچە چای قەدەغەكراوی تێدابوو، كە بۆ خۆلاوازكردنەوە بەكارهێنراوە و لە رێگەی فرۆشتنی “ئۆنلاین” هەوڵی ساغكردنەوەی دراوە.

ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا شەوی رابردوو ئاشكرای كرد، لە ئەنجامی بەدواداچوونی تیمەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامیەتیی ناوەندی هەولێر بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دەستیان گرت بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا، کە بڕی 750 پارچە کەپسوولی ئەمۆکسلین و بڕی هەزار و 920 پارچە چای قەدەغەکراوی تێدابوو.

ئاسایش روونیكردووەتەوە، چایە دەستبەسەرداگیراوەكە لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە قەدەغەکراوە، هەروەها ئەو جۆرە چایە بۆ خۆلاوازکردن بەکارهێنراوە و بە رێگای “ئۆنلاین” لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە نیازبوون بە هاوڵاتیانی بفرۆشن و ساغی بكەنەوە.

ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاوڵاتیانیش دەكات، كە دەڵێن هەمیشە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتییەکەیانن لە پێدانی زانیاری.

ئاسایشى سۆران: کەسێکى فێڵبازمان دەستگیرکرد

ئاسایشى سۆران: کەسێکى فێڵبازمان دەستگیرکرد