سحر و جادووى کردووە
ئاسایشى سۆران: کەسێکى فێڵبازمان دەستگیرکرد
964+
وریا فەتاح
ئاسایشى سۆران دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند و بە فێڵباز ناوى دەبات و دەڵێت، لە سناپچات و تیکتۆک ئەکاونتى داناوە و خۆى کردووە بە شێخ.
بەپێى راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سۆران، دوای هەبونی زانیاری لەسەرکەسێکی فێلباز بەناوی (سحرو جادووی شێخ هاروون بەگرەنتی)، کە لە دەرەوەی سنووری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندز دێتە ئەو سنوورە و بە ناوی سحرو نوشتەو جادوو فێل لە خەڵکی دەکات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کارمەندانى ئاسایش دواى دانانى بەرنامەیەکی تۆکمە و چاودێریکردنی وورد لە رۆژى 1.8.2024 توانیان دەستگیرى بکەن.
وەک باسى دەکات، تۆمەتبار دانیناوە بەوەى کە خۆى کردووە بە شێخ و ئەکاوەنتی لەتۆرە کۆمەلایەتییەکانی سناپ چات و تیک تۆک بەناوی (شێخ هاروون)، داناوە.
ئاسایشى سۆران ئاماژەى بەوەکردووە، تۆمەتبار دوو ساڵە فێڵ لە خەڵک دەکات و بەناوى سحر و جادوو پارە لە خەڵکى وەرگرتووە، بۆیە ووتەی بەشێك لەوکەسانە وەرگیراوە کەفێڵیان لێ کراوە.