لاشەی شوێنی فیشەکی پێوەیە

ورچە دەگمەنەکەی باڵەکایەتی بە کوژراوی دۆزرایەوە

+964

ئاکام غەفور- سۆران

ماوەیەک بوو ورچێکی دەگمەن لە ناوچەی پڕژەی دەڤەری باڵەکایەتی دەردەکەوت، ئەمڕۆ چەند گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوبووەوە کە ورچەکە مرداربووەتەوە، فەرمانگەی ژینگەش دەڵێت،”لاشەی شوێن فیشەکی پێوەیە”.

هەژار ماهیر بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە 964ـی وت، ”ورچەکە لە پڕژەیە و بە چەک کوژراوە و شوێنی فیشەک بەسەر لاشەیەوە دیارە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانین کێ کارەکەی کردووە و لەگەڵ قایمقامیەتی چۆمان و پۆلیسی ناوچەکە خەریکی لێکۆڵینەوەین لە بابەتەکە”.

وتیشی، شوێنەکە دوورە دەست و سەختە ئۆتۆمبێل پێی ناگات، بەڵام دەمانەوێت کەلاکی ورچەکە بهێنینە خوارەوە کە ئەمەش کارێکی قورسە هەوڵدەدەین رێگایەکی گونجاوی بۆ بدۆزینەوە.

بەپێی بەدواداچونی فەرمانگەی ژینگە بێت، زیاتر لە هەفتەیەکە ئەو ورچە کوژراوە، فەرمانگەکە دەڵێت، ئەمڕۆ پێمان زانیوە، ساردی شوێنەکەش بووەتە هۆکاری تێکنەچوونی تەرمەکەی.

ئەو ورچەی کە مرادربووەتەوە بە یەکێک لە ورچە دەگمەنەکانی ناوچەی باڵەکایەتی دادەندرێت، فەرمانگەی ژینگەی سۆران وادەڵێت.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

له‌ دهۆك كار له‌سه‌ر پاراستنى ورچ ده‌كرێت

له‌ دهۆك كار له‌سه‌ر پاراستنى ورچ ده‌كرێت