138 ملیۆن دینار بۆ چوار گوند

بەڕێوەبەرێک: حکومەتی هەرێم قەرەبووی شەڕی تورکیا و پەکەکەی ژمارد

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ژمارەیەک ماڵ لە چوار گوندی سنووری ناحیەی دێرەلووک، بانگهێشتی باڵەخانەی قایمقامیەتی ئامێدی کران و قەرەبووکرانەوە، بۆ کۆی قەرەبووەکە بڕی زیاتر لە 138 ملیۆن دینار دابین کراوە، بەڕێوەبەری ناحیەکە بە 964ی وت،”پارەکە حکومەتی هەرێم دابینی کردووە”.

بۆ وەرگرتنی داتای زیانەکان، تیمێکی حکومەت ماوەی رابردوو لە ناوچەکە بوون، توانیویانە داتای زیانی 103 ماڵ، زەوی و باخی کشتوکاڵی و ئۆتۆمبێلی دانیشتووانی ناوچەکە بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.8.13 بۆ یەکەمجار، لە باڵەخانەی قایمقامی قەزای ئامێدی 103 خێزانی گوندەکانی، (سەرگەلی،گوهەرزێ،بەلاڤە و بەرچی) و ئەوانەی زیانیان پێ گەیشتووە، ئامادەی پڕۆسەکە بوون و بە پارە قەرەبووکرانەوە.

رێبەر سادیق، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلووک بە 964ـی وت، “حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەستۆی خۆی بڕی قەرەبووەکەی دابین کردووە، کە زیاتر لە 138 ملیۆن دینارە، هەبووە بە 700 هەزار دینار قەرەبوو کراوەتەوە، یان بەبڕی زیاتر لە دوو ملیۆن دینار، ئەوەش بە گوێرەی قەبارەی زیانەکان بڕیاری لەسەر دراوە”.

پێشتر تیمێکی حکومی بۆ سەردانی چوار گوندەکە چوون و ئەوەی توانیویانە دوور لە شەڕ و پێکدادانی سەربازانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە لە سنوری ئامێدی تۆماری بکەن، زیانی ماڵی 103 خێزان بووە، “بەهۆی ناسەقامگیرییەوە نەتوانراوە، سەردانی زەوی و باخی سەرجەم دانیشتووان بکەن” بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلووک وای وت.

بڕیاروایە، لەگەڵ سەقامگیربوونی دۆخی ناوچەکە لیژنەکە جارێکی تر سەردانی زەوی و باخی جوتیاران بکەنەوە، ئەحمەد جەمیل بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک  بە 964ـی وت، “بەهۆی ناسەقامگیری و نائارامی ناوچەکە، لیژنەی کشتوکاڵی نەیتوانیوە لە باخ و کێڵگەی سەرجەم جوتیارانی گوندەکانی قەزای ئامێدی نزیک ببنەوە”.

رێژەی دروستی زیانەکانی لە کەرتی کشتوکاڵی ئامێدی نازانرێت، ئەوەی بۆ ئەوان روونە ئەوەیە، “بە هەزاران دۆنم سوتاوون و زیانیان پێگەیشتووە”، کە بەپێی ئامارێکی قایمقامی قەزای ئامێدی، کە 964 وەریگرتووە، لە سنووری قەزاکەدا 358 گوند هەن کاری کشتوکاڵی بژێوی سەرەکییانە، لەو ژمارەش 201 گوندیان چوڵکراون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئاگر لە بەردەم گوندەکانە و بەرگریی شارستانیی دهۆک ناتو...

ئاگر لە بەردەم گوندەکانە و بەرگریی شارستانیی دهۆک ناتوانن بچن

تۆپباران بووتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی گوێز

تۆپباران بووتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی گوێز