بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم
“بەتەمای کارەبای 24 کاتژمێری مەبن چەند ساڵێکی دەوێت”
+964
دیلان محەمەد جەزا
بریکارى وەزارەتى کارەبا دەڵێت، ئەوانیش وەک خەڵک کارەبایان دەبڕێت، بەڵام پلانیان هەیە لە ماوەى 10 ساڵدا پلانى کارەباى 24 کاتژمێرى جێبەجێ بکەن.
کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم بە 964ـى وت، پرۆژەیەکیان هەیە لە هەولێر پێنج فیدەریان کردووە بە 24 کاتژمێری و ئێستا لە ژێر چاودێریدایە، بۆ ئەوەی بزاندرێت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و بەهیواین بەرهەمهێنان زیاد بکرێت و کۆنتڕۆڵی بەکارهێنانى بکەین”.
بریكاری وەزارەتی كارەبا دەڵێت، بە تەمای كارەبای 24 كاتژمێری مەبن، چونكە كاری زۆری دەوێت و چەند ساڵێكی پێویستە.
باسی لەوەش کرد، پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری بە هەندێک لە سیتییەکان سەرکەوتوو بووە و ئێستا هاوڵاتیان ئەو پارەیەی دەیدەن کەمترە لەو بڕەی کاتێک پارەی موەلیدەیان داوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح