پێشنیاری گیراوەیەکی کردووە

پسپۆڕێکی هەناو و دڵ: نەکەن حەبی فلاجیل دژ بە سکچوون بخۆن

964+
ئەحمەد مستەفا

لە کاتی سکچوون و رشانەوە نەکەن، “دەرمانی فلاجیل بخۆن” بۆ بەرگرتن لە سکچوون و رشانەوە، پزیشکێکی پسپۆڕ رێنمایی ئەوەی لەلایە کە دەستبەجێ دەرمانی گیراوەی دێکستۆلایت لە بری فلاجیل بخورێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 13.8.2024، خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، رێنماییەکانی دکتۆر زانیار ئاغال پزیشکی پسپۆڕی هەناو و دڵی بۆ تووشبووانی سکچوون و رشانەوە بڵاوکردەوە.

ماوەیەکە سکچوون و رشانەوە لەناوە، بە تایبەت لەناو منداڵ و گەنجاندا، ئەو دکتۆرە پسپۆڕە ئاماژەی بەوە کردووە، “هەرگیز نەکەیت، حەبی فلاجیل لە خۆتەوە و بێ پرسی دکتۆر بەکاربهێنیت، بەڵکو دەستبەجێ دەست بکە بە خواردنەوەی گیراوەی دێکستۆلایت”.

ئەو پزیشکە دەڵێت، گیراوەکە بە خۆڕایی لە بنکە حکومییەکان دەست دەکەوێت، باس لەوەشدەکات، “ئەگەر گەیشتە زیاتر لە 48 سەعات و هەر سکچوونت مابوو لە پاش گیراوەکە، یان خۆت نەخۆشیی درێژ خایەنت هەبوو، یان بە سکچوونەکە لە پەل و پۆ کەوتیت، ئەوا دەست بە جێ سەردانی پزیشک بکە”.

فلاجیل چییە؟

حه‌بی فلاجیل یه‌كێكه‌ له‌و دژه‌ زینده‌ییه‌ به‌ناوبانگانه‌ی كه‌ له‌ زۆر له‌ ده‌رمانخانه‌كاندا هه‌یه‌، وا گریمان کراوە ئه‌و حه‌به‌ باشتره‌ له‌ ژێر چاودێریی پزیشكدا به‌كار بهێنرێت، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌بێت.

فلاجیل Flagyl توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌كتریا له‌ میترۆنیدازۆڵه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت، ده‌كرێت فلاجیل كاریگه‌ریی لاوه‌كیی بۆ سه‌ر هه‌ندێك نه‌خۆش هه‌بێت، له‌و كاریگه‌رییانه‌ دیارترینیان: ناڕه‌حه‌تی له‌ ژانه‌سك، سكچوون، هێڵنجدان، گێژبوون، ژانه‌سه‌ر، خورانی زێ.

ئه‌و كه‌سانه‌ی نابێت Flagyl به‌كار بهێنن:

پێویسته‌ پێش خواردنی Flagyl راوێژ به‌ پزیشك بكرێت، به‌هۆی مه‌ترسیی تووشبوون به‌ چه‌ند حاڵه‌تێك كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی كه‌سه‌كه‌ دروست ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی نابێت فلاجیل بخۆن:

– هه‌ستیاری به‌ یه‌كێك له‌ پێكهاته‌كانی ده‌رمانه‌كه‌.
– ئه‌و كه‌سانه‌ی كحوول ده‌خۆنه‌وه‌.
– له‌ سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانیدا.
-له‌ ماوه‌ی شیرپێدان.
– هه‌بوونی كێشه‌ی جگه‌ر.
– هه‌بوونی كێشه‌ی گورچیله‌.
– نه‌خۆشیی ده‌ماره‌كان.

سکچوون و رشانەوە

ئیبراهیم خەسرەو جاف، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و مێشک و دەمار بە 964ـی وت، پێویستە دایک و باوکان ئاگایان لە تای منداڵەکانیان بێت و نەهێڵن پلەی گەرمی لەشیان بگاتە سەرو 38 پلە چونکە دوای ئەو پلە تووشی گەشکەیان دەکات.

دەشڵێت، ئەو گەشکەیە ئەگەر لە ماوەی 30 خولەکدا کۆنتڕۆ بکرێت سەلامەتە و کێشە بۆمنداڵەکە دروست ناکات، ئێستا ڤایرۆسێک بڵاوبووەتەوە و منداڵان تووشی سکچوون و رشانەوە دەکات، لەگەڵیدا منداڵەکان تووشی تای بەرز دەکات و تووشی گەشکە دەبن.

لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا، لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی هەزار و 130 حاڵەتی تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە لەناو منداڵاندا تۆمارکراوە، تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، چارەسەریان بۆ کراوە.

چوار تۆن دەرمان دەدرێتە تەندروستیی سلێمانی

چوار تۆن دەرمان دەدرێتە تەندروستیی سلێمانی

لە سۆران کۆگایەکی نهێنی دەرمان و نۆرینگەیەکی پزیشکی دا...

لە سۆران کۆگایەکی نهێنی دەرمان و نۆرینگەیەکی پزیشکی داخران