شارەوانی پارەکەی داوە
راکێشانی ئاو بۆ ژمارەیەک گوندی رواندز قۆناغی یەکەمی تەواو کرا
964+
ئەحمەد مستەفا
ئاوی سۆران کۆتایی بە قۆناغی یەکەمی راکێشانی بۆریی ئاوی سەرەکی هێنا بۆ گوندەکانی کەوک و ئاکۆ و دەوروبەریان لە قەزای رواندز، وەزارەتی شارەوانی پارەکەی بۆ دابین کردوون.
بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە دەستپێبکات.
ئاوی سۆران، ئەمڕۆ دووشەممە، لە بڵاوکراوەیەکدا ئەوەی ئاشکراکردووە، “توانراوە کۆتایی بە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی (دانای بۆری سەرەکیی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکانی کەرک و ئاکۆی کۆن و گوندەکانی دەورووبەری لە قەزای رواندز) تەواو بکرێت”.
بەرێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران، بە سەرپەرشتی ئەندازیارێکی پسپۆر هەنگاوەکانی کارەکەیان بەڕێوەبردووە، ئەوەش لەسەر بودجەی تەرخانکراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگۆزار بە بڕی زیاتر لە 590 ملیۆن دینار.
ماوەی پرۆژەکە 90 رۆژ بوو، ئاوی سۆران دەڵێت، “خۆشبەختانە توانرا زووتر لەو ماوەی بۆی دانراوە، پرۆژەکە تەواو بکرێت له لایەن کۆمپانیای بەهات، قوناغی دووەمیش بۆ گەیاندنی بە بەردەم ماڵەکان لە ئاییندەکی نزیک دا لە پلاندایە”.
دیمەنی راکێشانی بۆریی ئاوی سەرەکی بۆ گوندەکانی سنووری رواندز: