دوێنێ خنکابوو
تەرمی منداڵە حەوت ساڵانەکەی زێی گەورە دۆزرایەوە
+964
توانا نەقی
تەرمی ئەومنداڵەی دوێنێ یەکشەممە لەزێی کەڵەک خنکا کەمێک پێش ئێستا دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای گەڕانی تيمەکانی ژێرئاوی خەبات بۆ ماوەی زياتر لە 15 کاتژمێر توانيان تەرمەکە بدۆزنەوە.
منداڵەکە تەمەنی حەوت ساڵە و دانیشتووی گوندی زەنگەلە لە سنووری قەزای خەبات، دانیشتووانی گوندەکە عەرەب و کاکەیین، منداڵەکەش بە نەتەوە عەرەبە.
زانا نامیق، ئەفسەر لە بنکەی بەرگریی شارستانی خەبات بە 964ی وت، منداڵەکە لەو شوێنەکە لەگەڵ دایک و برایەکی هاتوونەتە نزیک لێواری زێی گەورە و یاریی کردووە و کەوتووەتە ناو زێی گەورە و خنکاوە.