بە رووداوی هاتوچۆ

منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان گیانی لەدەست دا

+964
هیڤی دێوالی-دهۆک

لە قەزای ئاکرێ ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی تەمەن 10 ساڵانی دا و گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ یەکەمشەممە2024.8.11، لە نزیک خواردنگەی سەفین لە سەنتەری قەزای ئاکرێ منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان بە ناوی ش.ک، کە دانیشتوی گەڕەکی رووناهیی قەزای ئاکرێیە، کاتێک ویستوویەتی لە شەقامەکە بپەڕێتەوە، ئۆتۆمبێلێک لێیداوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاکرێ بە 964ـى وت، کەمێک پێش ئێستا ئاگادار کراینەوە لە رووداوێک، کە منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، ئەو منداڵە دوای پشکنینی پزیشکی لە پزیشکی دادی ئاکرێ، رادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

مامۆستایەکی ئاینی بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

مامۆستایەکی ئاینی بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا