لە هەڵەبجە

دوو بەڕێوەبەری گشتی ناویان لەسەر سندووقی دەنگدان هاتووەتەوە

964+
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

دوو بەڕێوەبەری گشتی لە هەڵەبجە ناویان لەسەر سندووقی دەنگدان بۆ پەرلەمانی كوردستان هاتووەتەوە، یەكێكیان دەڵێ ئاگای لێنییە و ئەویتریشیان دەڵێت بەڵێ فۆڕمم پڕكردووەتەوە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە ناوی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاندرا، ناوی ھەریەکە لە چیا قاسم حەمە سەلیم بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە و زانیار حەمەنووری میرزا، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەڵەبجە لە لیستەکەدا ناویان ھاتووە.

964 پەیوەندی بە ھەردوو بەڕێوەبەرەکەوە كرد بۆ زانینی راستیی ئەو زانیارییانە و چۆنیەتی كاركردنیان لەو پرۆسەیە، چیا قاسم بێئاگایی خۆی لە بابەتەکە دەربڕی و وتی، ئاگاداری ئەوە نییە ناوی ھاتبێتەوە و رەتیشی کردەوە فۆڕمی پڕکردبێتەوە، دواتریش پەیوەندییەکەی داخست.
بەڵام زانیار حەمە نووری بە 964ی وت، “بەڵێ لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕم لە لایەن حیزبەوە بەڕێوەبەرەکان راسپێردراون فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، بۆ ئەوەی ئامادەبوونیان لەو پرۆسە گرنگەدا ھەبێت، منیش تەنیا راسپاردەی حیزبەکەمم جێبەجێ کردووە”.
ئەمڕۆ یەكشەممە 11.8.2024 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە وەک کارمەندی کۆمیسیۆن لە رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کارەکانى کۆمیسیۆن ئەنجام دەدەن.
ئەو کەسانەى ناویان هاتووەتەوە لەم لینکەوە ببینە:
بڕیارە لە 20.10.2024 هەڵبژاردنی خولى شەشەمى پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەشێكی دیكەی ژمارەی لیست و كاندیدەكانی هەڵبژاردنی كور...

بەشێكی دیكەی ژمارەی لیست و كاندیدەكانی هەڵبژاردنی كوردستان ئاشكرا كرا