"ئەسپێ لەناو ئاردەکەیدا هەبووە"

له‌سه‌ر سكاڵاى هاوڵاتییه‌ك كارگه‌یه‌كى شیرینى له‌ رانیه‌ غەرامه‌ كرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ رانیە لیژنه‌كانى چاودێری بازاڕ، كارگه‌یه‌كى دروستكردنى شیرینیان غەرامە کرد، چونكه‌ ده‌ڵێن له‌ناو ئارده‌كه‌یدا ئه‌سپێیان بینیوه‌.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11.8.2024 لیژنه هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە، له‌گه‌ڵ بەشی ئابووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەرین سەردانی کارگەی دروستکردنی شیرینی شەنێ خانمیان كردووه‌.

غەرامه‌كردنى ئه‌م شوێنه‌، له‌سه‌ر سكاڵاى هاوڵاتییه‌ك بووه‌، لەسەر جۆری پێکهاتەی ئاردی بادەم، کە بۆ جۆرێک لە دروستکردنی شیرینی بێ شەکر بەکاردەهێنرێت، كاتێك لیژنه‌كه‌ ده‌چێته‌ ئه‌م شوێنه‌، ده‌بینن له‌ جیاتى ئاردى باده‌م، ئاردى گه‌نم به‌كارهێندراوه‌ و له‌ناو ئه‌و ئارده‌شدا ئه‌سپێیان بینیوه‌.

راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای رانیە، ده‌ڵێت، بوونى ئه‌سپێ له‌ناو ئارده‌كه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ بوو لە کەشوهەوای گونجاودا هەڵنەگیرابوو.

لیژنه‌كه‌ هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە، هەر پیشەوەرێک کەمتەرخەمی لە کارەکەیدا هەبێت لێپرسینه‌وه‌ى بەرامبەر دەکرێت و رێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر .

سلێمانى به‌ 47 لیژنه‌وه‌ چاودێری شوێنكاره‌كانى شاره...

سلێمانى به‌ 47 لیژنه‌وه‌ چاودێری شوێنكاره‌كانى شاره‌كه‌ى ده‌كات