دیمەنێک لە قەزای کفری _ وێنە: 964
لیژنەی بۆ دروستکرد
کارەبای کفری چوار کەس بە گرێبەست دادەمەزرێنێت
964+
ئەحمەد مستەفا
بە دوو مەرج کارەبای کفری پێویستی بە چوار فەرمانبەرە، تا بەشێوەی گرێبەست دایان بمەزرێنێت بۆ ئەوەش لیژنەیەکی پێک هێنا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11.8.2024، بە نوسراوی فەڕمی 1259، لیژنەیەکی حەوت کەس بۆ پڕۆسەکە پێک هێنرا.
ئەوەی کارەبای کفری دەیەوێت بۆ دامەزراندن چوار کاندیدە، کە دوو کەسیان بڕوانامەی بەکالۆریۆس-ی لە ژمێریاری و دوو کەسی دیکەیان بڕوانامەی دبلۆمی هەبێت لە ژمێریاری.
لە ئەمڕۆوە 11.8.2024 تاوەکو 15.8.2024، ئەو کەسانەی ئارەزووی ئەو دامەزراندنە دەکەن دەتوانن بچن داواکاری لە کارەبای کفری پێشکەش بکەن.
نوسراوی پێکهێنانی لیژنەکە؛