دیمەنی دوو ئۆتۆمبێل بە تێکشکاوی بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لەسەر رێگای سەروچاوە.وێنە.هاتوچۆی راپەڕین
لەسەر رێگای سەروچاوە
لە رووداوێکی هاتوچۆ دا نۆ کەس برینداربوون
+964+
توانا نەقی
لە سنووری ئیدارەی راپەڕین رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە و بەهۆیەوە نۆ کەس بریندارن و برینی یەکێکیان سەختە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، هاتوچۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، رووداوی هاتوچۆکە لەسەر رێگای سەروچاوە – کۆمەڵگای شکارتە روویداوە و لە جۆری پێکدادان بووە.
دەشڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێکدادانیان کردووە لە جۆری نیسان سێنترا و پیکابێکی دێر بووە و لێکۆڵینەوەکانی هاتوچۆ لەسەر رووداوەکە بەردەوامە.