هەموویان راوچین

ئەمڕۆ پۆلیسی دارستان دەستگیرکردنی هەشت کەسی راگەیاند

+964

ژووری هەواڵ

لە سنووری شارباژێڕ، پۆلیسی دارستان سێ کەسیان دەستگیر کرد کە بە تاپڕ سەرقاڵی راوکردنی ئاژەڵی کێوی بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11.8.2024، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە گوندی وڵیاوا لە شارباژێڕ سێ هاوڵاتی بە تۆمەتی راوکردنی ئاژەڵی کێوی دەستگیر کران.

پۆلیسی دارستان دەستیانگرتووە بەسەر کەروێشکێکی راوکراو، چەکێکی تاپڕ، هەشت فیشەکی تاپڕ، لایتێک و دوو چەقۆ.

هەر ئەمڕۆ، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە سنووری شارباژێڕ دەستگیرکردنی پێنج کەسی دیکەی راگەیاند کە بە تەزووی کارەبا ماسیان راوکردووە.

5 راوچی بە 7 تانجییەوە 1 كەروێشكیان راو كرد

5 راوچی بە 7 تانجییەوە 1 كەروێشكیان راو كرد