بە تەنکەر ئاویان پێدەدرێت

دوو مانگە ئاوی 40 ماڵی گۆپاڵە تێکەڵ بە ئاوەڕۆ بووە

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

زیاتر لە دوو مانگە ئاوی 40 ماڵی گەڕەکێکی شارۆچکەی گۆپاڵە تێکەڵ بە ئاوەڕۆ بووە و فەرمانگەی ئاو و شارەوانیی شارۆچکەکەش تائێستا نازانن لە کوێوە ئاوەکە تێکەڵ بە ئاوەڕۆ بووە.

لەبارەى ئەو کێشەیە مەریوان سەمەد، بەڕێوەبەری ئاوی گۆپاڵە بە 964ـى راگەیاند، تا ئێستا نەیانتوانیوە سەرچاوەی تێکەڵبوونەکە بدۆزنەوە و لە کاردان بۆ دۆزینەوە و چارەسەرکردنی.

وتیشی،” ئێستا لە گەڕەکێکی ترەوە ئاو بۆ ئەو 40 ماڵە دابین کراوە و بە تانکەریش ئاویان بۆ دەگوازرێتەوە”.

ئاوارە سابووراوایی، سەرۆکی شارەوانیی گۆپاڵە بە 964ی بە 964ـى وت، وەک چارەسەرێکى کاتى گەڕەکەکە کراوە بە سێ زۆنەوە، لە دوو زۆنی 200 مەتری ئاوەکە براوە بۆ تاقیگە و پاکە، ئێستا سەرقاڵی هەڵدانەوەی زۆنی سێیەمین تا بگەینە سەرچاوەی تێکەڵبوونی ئاوە پاکەکە و ئاوەڕۆکە و دواتریش چارەسەری بکەین”.

شارۆچکەی گۆپاڵە لە رووی ئیدارییەوە سەر بە قەزای بازیانە، دانیشتووانەکەی نزیکەی پێنج هەزار هاوڵاتی دەبێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گۆپاڵە کێشەی ئاوی نەما

گۆپاڵە کێشەی ئاوی نەما