ئەگەر حەزدەکەیت داواکارى پێشکەش بکە
سکۆلەرشیپى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشور راگەیەندرا
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم، سکۆلەرشیپى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشور بڵاوکردەوە، فەرمانبەران و مامۆستایان دەتوانن داواکارى وەرگرتن پێشکەش بکەن.
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردووەتەوە کە وڵاتی کۆریاى باشور لە چوارچێوەى هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پلاندانان و سەنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشور (KDI School) چەند کورسییەکی خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لەبوارەکانی (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى و خاوەندارێتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانکۆکانی وڵاتی کوریای باشور تەرخان کردوە.
داواشى کردووە هەر کەسێک مەرجەکانى تێدایە و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشور هەیە، دەتوانێت داواکاری لە رێگەی ئەم لینکەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
مەرجەکان:
• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یاخود مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65) کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ماستەر و کۆنمرەی ماستەری لە (70 )کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی دکتۆرا.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ هەردو بەرنامە پێشکەش بکات. (بۆ ماستەر پێویستە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت، بۆ دکتۆرا پێویستە ماستەر و دکتۆراکەی هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاماژەى بەوەشکردووە،هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنمایانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن: