کۆیە

لە رووداوێکى هاتوچۆدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا

964+

گۆڤەند فەتاح

کەمێک لەمەوبەر لە رێگەى کۆیە بۆ هەولێر، رووداوێکى هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست داوە.

سەنگەر ساڵەح، بەڕێوەبەربەرى هاتوچۆى کۆیە بە 964ـى وت،”رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرى ڤیکترا و پیکابێک لە سەر رێگاى کۆیە بۆ هەولێر لە نزیک گوندى گۆمەتاڵ روویداوە”.

ئاشکراشى کرد، دوو کەس لە رووداوەکەدا کە کوڕ و باوکێکن، گیانیان لەدەست داوە کە خەڵکى گوندى شیوە جانن.

لە رووداوەکەدا برینداریش هەیە و رەوانەى کۆیە کراون، بەڵام سەنگەر ساڵح ژمارەى بریندارەکانى نەزانى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پیک ئەپێک دوو رووداوى هاتوچۆى دروستکرد

پیک ئەپێک دوو رووداوى هاتوچۆى دروستکرد