کەمێک پێش ئێستا

دوو کارمەندى ئاسایش گیانیان بەخشى

964+

وریا فەتاح

کەمێک پێش ئێستا، دوو کارمەندى ئاسایش لە قۆپى قەراغ لەلایەن چەند گومانلێکراوێکەوە تەقەیان لێکراوە و گیانیان بەخشى.

رەئوف کەمال، قایمقامى قەرەداغ بە 964ـى وت، کاتژمێرێک لەمەوبەر مەفرەزەیەکى ئاسایش چوونەتە قۆپى قەراغ و گومانیان لە چەند کەسێک هەبووە، بەڵام ئەوان دەستپێشخەریان کردووە و تەقەیان لە مەفرەزەکەى ئاسایش کردووە.

روونیشى کردەوە، دوو کارمەندى ئاسایش شەهید کراون و ئێستا تەرمەکانیان بەرەو قەرەداغ دەگەڕێندرێنەوە.

باسى لەوەشکرد، تائێستا نازانن ئەو گومانلێکراوانە کێن.

بەپێى راگەیەنراوێکى دەزگاى ئاسایشى هەرێم، ئەو دوو کارمەندەى ئاسایش لە کاتى رووبەڕووبونەوەیان لەگەڵ چەند تۆمەتبارێکى شوێنەوار گیانیان بەخشیوە.

راگەیەنراوێک لە دەزگای ئاسایشی هەرێم:

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٨/٩ کاتژمێر ٥ لە ناوچەی (قەرەداغ) دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی ئاسایشی قەرەداغ بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و چاودێریکردنی ناوچەیەکی شوێنەواری لە ئەرکدابوون، چەند کەسێکی چەکدار بەمەبەستی دەرهێنان و بردنی شوێنەواری ( نەرامسین )لە ناوچە شوێنەوارییەکە بوون، ڕووبەڕووی مەفرەزەکەی ئاسایش بونەتەوە و بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی ( دوو )کارمەندی ئاسایش.

لە ئێستادا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

لە قەرەهەنجیر رووبەڕووبونەوە لە نێوان ئاسایش و چەکدار...

لە قەرەهەنجیر رووبەڕووبونەوە لە نێوان ئاسایش و چەکدارانى داعش روویدا