بۆ مالیزیا و چینیش دەستپێدەکات
یەکەم گەشتى ئاسمانى لە بەغداوە بۆ تونس ئەنجامدرا
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ یەکەمین گەشتى هێڵى ئاسمانى عێراقى لە بەغداوە بۆ تونس ئەنجامدرا و بڕیاریشە لە نێوان بەغدا بۆ پەکین و کوالالامپوریش دەستپێبکات.
وەزارەتى گواستنەوەى عێراق بڵاوى کردووەتەوە، لە دواى ئەنجامدانى یەکەم گەشت لە بەغداوە بۆ تونس، رۆژانى داهاتووش گەشتى زیاتر ئەنجام دەدرێن، چونکە تونس یەکێکە لە ناوچە گرنگەکانی باکوری ئەفریقا، کە دەبێتە شوێنێکی گەشتیاری نوێ.
وەک روونکراوەتەوە، کاردەکەن بۆ دەستپیکردنى گەشتى راستەوخۆ لە نێمان بەغدا و پەکینى پایتەختى چین و پەکین و گوانگژۆ و بەغدا و کوالالامپور و چەندین شوێنى دیکەى گرنگى جیهان.
بەپێى ئەو ئامارەى بڵاوکراوەتەوە لە مانگى رابردوودا، 272 هەزار و 972 سەرنشین لە رێگەى هێڵى ئاسمانى عێراقییەوە گەشتى ناوخۆ و دەرەوەیان ئەنجامداوە.
“هێڵی ئاسمانی عێراقی لەمساڵدا داهاتی دارایی نایابی بەدەستهێناوە، کە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو 89% زیادیکردووە”، وەزارەتى گواستنەوەى عیراق.