ده‌ستى ده‌ستى به خه‌ڵك كردووه
پۆلیسی سلێمانى ده‌ڵێت له ده‌ربه‌ندیخان فێڵبازێكمان ده‌ستگیر كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووه فێڵی لە هاوڵاتییەک کردبوو.
فێڵه‌كه ئه‌وه‌بووه كه تۆمه‌تباره‌كه مانگێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی بەکرێ له هاوڵاتییه‌ك وه‌رگرتووه، بەڵام دوای تەواوبونی ماوەكه‌ى ئۆتۆمبێلەکەی نەگەڕاندۆتەوە و دەستی دەستی پێکردوە و ئۆتۆمبێلەکەی لێ فرۆشتووە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كراوه، هاوڵاتییه‌كه سكاڵاى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه تۆمار كردووه و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە دەستپێکرد، سەرەنجام توانرا ئۆتۆمبێلەکە لەناو قەزای دەربەندیخان بدۆزرێتەوە و دەستی بەسەردا بگیرێت.
پۆلیس ده‌شڵێت “لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەقەزای چەمچەماڵ دەستگیربکرێت”.
تۆمەتباره‌كه ناوى (هـ، م، ص) دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەکانی 453 و 456 لەیاسای سزادان راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.