گەڕەکى فەرمانبەران ئاویان نییە

لە هەولێر تانكەری ئاو دەقەی بە هەزار دینارە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

کێشەى بێئاوى بەشێکى گەڕەکەکانى هەولێر، خەڵکى هەراسان کردووە و تەنکەرى ئاویش بەرناکەوێت و کڕینى ئاویش بە کات هەژمار دەکرێت و خولەکى هەزار دینار لەسەر هاوڵاتیان دەکەوێت.

حەسەن زەنگەنە کە دانیشتوویەكى گەڕەکى فەرمانبەرانە بۆ 964 وتى،”دواى سێ رۆژ، ئەمڕۆ ئاو هاتووەتەوە و تانکییەکانمان پڕکردوون”.

رزگار حەسەن، دانیشتووى هەمان گەڕەکە، بەڵام وەک ئەوەى بۆ 964 قسەى کردووە، دەڵێت پێنج رۆژە یەک قەترە ئاو نەچووەتە ناو تانکییەکانیان و دەشڵێت: تائێستا ئاو نەگەڕاوەتەوە و دەبێت ئاو بکڕین و تانکەریش بەرناکەوێت.

ئاشکراشى کرد، تانکەرى ئاو دەقەى بە هەزار دینار و مزگەوتەکەشیان ئاوى نییە و پرسیارى ئەوەى کرد، ئەگەر کەسێک بمرێت چى لێبکەین؟.

بە وتەى ئەو هاوڵاتییە، پێشتر کێشەى ئاویان نەبووە، بەڵام لەو کاتەوەى گەڕەکەکەیان کراوەتە دوو بەش، کێشەیان بۆ دروست بووە.

پرۆژەی ئیفرازی سێ‌ 40%ـی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی شاری هەولێر دابین دەكات، بەشی زۆری ئەو گەڕەکانەی دەکەونە دەرەوەی بازنەی شەقامی 100 مەتری دەیانگرێتەوە، وەک حەسارۆکان، فەرمانبەران، باداوە، زانکۆ، هەولێری نوێ، گوڵان، هەڤاڵان و قەڵاتی نوێ و چەندین گەڕەکی دیکە.

پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە ساڵی 2007 تەواوکرا و گەیشتە ناو ئەو گەڕەکانەی سەرەوەی هەولێر.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بۆ ماوەى 34 کاتژمێر 40%ـى دانیشتوانى هەولێر بێئاو دەبن

بۆ ماوەى 34 کاتژمێر 40%ـى دانیشتوانى هەولێر بێئاو دەبن