ئه‌مجاره‌ 17 رۆژ ده‌خایه‌نێت

میسرییه‌كان به‌ بازاڕه‌وه‌ روویان له‌ دهۆك كرده‌وه‌

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بۆ ساڵی سێیه‌م میسرییه‌كان روویان له‌دهۆك كرده‌وه‌ و بازاڕى كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانى وڵاته‌كه‌یان نمایش كرد.

بازاڕه‌كه‌، ئەمڕۆ پێنج شەممە 2024.8.8 لە هۆڵی ئۆسکار لە سه‌نته‌رى پارێزگای دهۆک کرایەوە، و بۆ ماوەی 17 رۆژ بەردەوام دەبێت.

عیسمەت ئەیوب، سەرپەرشتیاری بازاڕی میسری لە پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، بازاڕەکە زیاتر لە 45 دوکان له‌خۆده‌گرێت و كاڵا و كه‌لوپه‌ل و پێداویستى جۆراوجۆرى له‌خۆگرتووه‌.

وتیشی “له‌ بازه‌ڕه‌كه‌ى ئه‌مساڵدا له‌گه‌ڵ میسرییه‌كان، پاکستان و سوری و کوردی خۆشمانى تێدایه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دوای دهۆك بازاڕه‌كه‌ى میسر ده‌برێته‌ پارێزگاکانی عێراق لە نەجەف و بەسرا.

فەرسەد محەمەد حەسەن، خاوەنی دوکانی کەلەپورییه‌ له‌ دهۆك و ئه‌مساڵ به‌شداربووێكى بازاڕه‌كه‌یه‌ بە 964 وت، به‌شدارى هەموو پێشانگا و بازاڕێكی نێودەوڵەتی ده‌كات.

وتیشی “کەلوپەله‌كانی خۆم كه‌ كورده‌وارین له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌لى میسری تێكه‌ڵم كردوون و ده‌یانفرۆشم”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

عێراق گه‌وره‌ترین به‌نداوى دهۆك له‌ ئاكرێ دروست ده‌...

عێراق گه‌وره‌ترین به‌نداوى دهۆك له‌ ئاكرێ دروست ده‌كات