زەهاوی مەرەخەس دەبێت

میدیازان – شانۆ کەمال – هەولێر

سبەی لە قەڵای هەولێر ماڵی موزیکی زەهاوی کۆتا کۆنسێرتی بۆ ئەمساڵ سازدەکات

هەژار زەهاوی، سەرپەرشتیاری ماڵی موزیکی زەهاوی بە میدیازانی وت ‘سبەی 27ی تشرینی یەکەمی 2022 کۆنسێرتێکی کۆکتێلی چوار جۆر لە موزیکی جۆراوجۆر، بادینان، هەورامان، گەرمیان و سۆران بە شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی بادینی سازدەکەین’.

ئەمە دەبێتە دواهەمین کۆنسێرتی ماڵی زەهاوی لەو زنجیرە کۆنسێرتەی لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە دەستی پێکردبوو.

زەهاوی لەگەڵ هونەرمەندانی هەموو پارچەکانی کوردستان لەپارەوە ناوەناوە لەسەر قەڵای هەولێر کۆنسێرتی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن.

زەهاوی تا مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو چەند وۆرک شۆپ و پرۆگرامێکی فێرکاری پێشکەش دەکات لەوە بەدواوە دیسان دەست دەکاتەوە بە زنجیرە کۆنسێرتەکانی و بەنیازە چەند گروپێکی بیانی بانگهێشت بکات.