لەناو بازاڕ دزیان کردووە

لە سۆران دوو ژن دوای “چەندین جار دزیکردن” دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

دوو ژن بە تۆمەتی دزیکردن لەناو بازاڕی سۆران دەستگیر کران، پۆلیسیش دەڵێت، چەندین جار دزیان کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7.8.2024، پۆلیسی سۆران رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لە تاوانێکی دزیکردن لەناو بازاڕی سۆران، دوای گەیشتنی هێزەكانیان بۆ ناو بازاڕ دەرکەوت دوو حاڵەتی دزیکردن روویانداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای تۆمارکردنی سکاڵا و رێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لە رێگای کامێرای چاودێری، توانرا لەهەمان کات لە بازاڕی سۆران دوو ژن دەستنیشانبکرێن و بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکران.

پۆلیسی سۆران باس لە ئەوەش دەکات، تۆمەتباران بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان و بە بڕیاری دادوەر راگیراون و پێشتر لە هەمان بازاڕ چەندین تاوانی دزییان ئەنجامداوە.

سێ کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکران

سێ کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکران