دەستبەجێ فریای كەوتن

كرێكارێكی هێڵی ئینتەرنێت لە بەرزیی 65 مەتر لەهۆش چوو

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رووداوێكی سەیر و سەرنجڕاكێشدا كرێكارێكی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە ناوچەی غەماس لە پارێزگای دیوانییەی باشووری عێراق، لە بەرزیی 65 مەتر و لەسەر تاوەرێكەوە لەهۆش چوو، بەڵام باش بوو تیمەكانی بەرگریی شارستانی زوو فریای كەوتن و سەركەوتنە سەر تاوەرەكە و رزگاریان كرد.

پەیامنێری 964 لە دیوانییە زانیاریی ئەوەی گەیاند، رووداوەكە دوێنێ ئێوارە بووە و هاوڵاتیانی نیشتەجێی دەوروبەری تاوەرەكە پەیوەندییان بە بەرگریی شارستانی كردووە، ئەوانیش دەستبەجێ هاتوون و سەركەوتوون بۆ سەر تاوەركە و كارمەندەكەیان هێناوەتەخوارەوە، كە ئێستا تەندروستی جێگیرە.