لە پیرەمەگروون یەکیان بینی
رێگەی چڕی فێری ئەو جوتیارانە کرا کە برنج دەچێنن
964+
ئەحمەد مستەفا
زیاتر لە 50 جوتیاری پیرەمەگروون لەلای بەشی رێنمایی کشتوکاڵی ناحیەکە بوون، تا فێر بکرێن چۆن بە شێوەی چڕی برنج بچێنن و رێنمایشیان پێدرا.
شێوازی تەلان و بازنەیی بەشێکن لەو رێگایانەی برنج لە رێگەیانەوە دەچێندرێت، بەڵام چڕی و دڵۆپاندن کەمترینی جوتیاران ئاشنایەتیان لەگەڵیدا هەیە.
گوندی چاڵاخی سەر بە ناحیەی پیرەمەگروون، ناودارترین گوندی ناوچەکەیە، بەپێی ئامارێکی بەشی کشتوکاڵی پیرەمەگروون، تەنیا ساڵی رابردوو رووبەری زیاتر لە 250 دۆنم زەوی سنووری ناحیەکە کراون بە مەرەزەی برنج، بۆیە جوتیاران هێنراون بۆ رێگەیەکی نوێش فێربکرێن.
چاندنی برنج بە رێگەی چڕی، هاوتایە لەگەڵ ئەو ناوچانەی پیشەی کشتوکاڵی (بژێوی چڕی)یان تێدایە، فریاڵ قادر، بەڕێوەبەری بەشی رێنمایی کشتوکاڵی سلێمانی دەڵێت، ئامانج لە بینی جوتیارەکان راهێنان پێکردنیان بووە لەسەر چاندنی برنج بەو رێگا نوێیە و بە پۆستەر پێیان دراوە
چاندنی چڕ و پڕی برنج شێوازێکە کە ئامانجی زیادکردنی بەرهەمهێنانی بەرهەمی برنجە، بە عەقڵانیکردنی بەکارهێنانی ئاو و کەمکردنەوەی هێزی کار, لەم شێوازەدا نەمامە بچووکەکان بەکاردەهێنرێن، بە تاک بە تاک بە مەودای یەکسان دادەنرێن و دواتر گژوگیا زیانبەخشەکان لەم نەمامانە بە بەکارهێنانی ئامێری تایبەت لادەبرێن.
وێنەکان: کۆبوونەوەی جوتیارەکانە لەگەڵ بەشی رێنمایی