تۆمەتبارێك لە سلێمانی

هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنان كرد و قۆڵبەست كرا

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لەچەند ژنێک كردبوو، دوای ئەوەی بە ناوی هاوسەرگیرییەوە هەڵیخەڵەتاندوون و وێنە و ڤیدیۆی لێوەرگرتوون.

دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە چاودێری خرایە سەر كەسێك بە گومانی ئەوەی كە لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە ژنان كردووە، پاش لێكۆڵینەوەكان و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن یەکێک لە ژنەکانەوە كە لەبەرامبەر پێدانی بڕێك پارە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لێكردبوو، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، هەروەها دەستیش بەسەر مۆبایلی تایبەتی تۆمەتباردا گیرا.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات، ئێستا تۆمەتبار (م، ع، س) لەدایكبووی 1974 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2 لە یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن راگیراوە.

هەروەها تۆمەتبار دانی بەوەداناوە، لە ژێر ناوی ئەنجامدانی هاوسەرگیری پەیوەندی لەگەڵ چەند ژنێک دروستكردووە و دواتر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لێكردوون، ئەگەر پارە و زێڕی نەدەنێ.

له‌ رانیه‌ به‌دواداچوون بۆ گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك ده‌كرێت

له‌ رانیه‌ به‌دواداچوون بۆ گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك ده‌كرێت