شەش ئێزدی تر رزگاریان بوو
میدیازان- كوردستان ئەحمەد- هەولێر
لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا شەش رفێنراوی دیكەی ئێزدی رزگار كراون كە ساڵی ٢٠١٤ داعش رفاندبوونی، بەڵام تائێستا ٢٧١٣ رفێنراو بێسەروشوێنن.
شەش رفێندراوەکە خەڵکی شنگال و دەوروبەرین گەورەترینیان لەدایکبووی ١٩٩٨ و بچوکترینیان لەدایکبووی ٢٠٠٧ە.
حوسێن قائیدی نوسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی سەر بەنوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەم زانیاریانەی بۆ میدیازاب پشتڕاستکردەوە، بەڵام وەک هەموو جارێک بەهۆکاری ئەمنی شێوازی رزگارکردنیان ئاشکرا ناکرێت.
تا ئێستا ٣٥٥٤ ئێزدی لە دەستی داعش رزگاركراون، لەو ژمارەیەش،١٢٧٣ یان ژنن ١٤٤٤ لە رزگاربووەكان پیاون، و ٢٧١٧ ئێزدیش تا ئێستان بێسەروشوێنن، سەرچاوەی ئەم زانیارییە خەیری بۆزانی، بەرپرسی كاروباری ئێزیدیانە لەوەزارەتی ئەوقاف کە بۆ میدیازان قسەی کرد.