وەرگرتن بە سیڤی دەبێت
پێنج کەس بۆ ژینگەی بازیان دادەمەزرێنرێن
964+
ژووری هەواڵ
بنكەی ژینگەی بازیان سەر بە فەرمانگەی ژینگەی پاڕێزگای سلێمانی، هەولێر فتەیەک لەدوای کردنەوەی پێنج هەلی کار رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 6.8.2024، فەرمانگەی ژینگەی بازیان رایگەیاند، پێویستیان بە هەڵگرانی بڕوانامەی زانستی ژینگەیی، ئەندازیاری ژینگەیی، ئەندازیاری میکانیک، پسپۆڕی کارگێری و ئەندازیاری باخداری هەیە.
دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست دەبێت و مەرجەکان ئەمانەن:
1- پێویستە دانیشتوی قەزای بازیان و شارۆچكەكانی سەر بە قەزاكە بێت
2- هەڵگری بروانامەی بەكالۆریۆس بێت
3- ئارەزووی كاركردن وخزمەت كردنی ژینگەی تێدابێت
داواکاری لەرێگەی پێشکەشکردنی سیڤیەوە دەبێت و دوا بەروار بۆ وەرگرتنی سیڤی رۆژی سێشەممەیە 13.9.2024.
مستەفا حەمە فازڵ، وتەبێژی ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە سبەینێوە لە فەرمانگەی ژینگەی پاڕێزگای سلێمانی، نزیک نەخۆشخانەی شۆرش، سەروو مزگەوتی نزا سیڤی وەردەگیرێت.