ئەمساڵ بووبە 10 کەس
گەنجێک لەزێی گەورە خنکا
+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە 6.8.2024، لەسنووری قەزای خەبات گەنجێک لەزێی گەورە خنکا.
موقدەم زانا نامیق، ئەفسەری بنکەی بەرگری شارستانی خەبات بە 964ـی وت، ”ئێمە لەلایەن هیچ کەسێکەوە ئاگادار نەکراوینەتەوە، چونکە کاتێک کەسەکە خنکاوە چەند گەنجێک لەوێ بەخێرایی تەرمەکەیان دەرهێناوەتەوە و رادەستی کەس و کاریان کردووە.”
وتیشی، گەنجەکە خوێندکاری زانکۆیە و شۆفێری بارهەڵگربووە و دانیشتووی کۆمەڵگای کەورگۆسکە کە نزیکە لەقەزای خەبات.
964 پەیوەندی کرد بەوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێرەوە بەڵام وتیان، زانیاریان نییە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، ئەوە 10ەیەمین کەسە کە لە زێی گەورەدا دەخنکێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر