زۆر کۆنە و نوێی دەکەنەوە

کێشەی کارەبای گەڕەکێکی ناحیەی پێباز چارەسەر دەکرێت

964+

ژێوار خدر

بڕیارە تۆڕی کارەبای گەڕەکی گڵاڵکەوەییەکان لە ناحیەی پێبازی سنووری ئیدارەی گەرمیان نۆژەن بکرێتەوە، دوای تەواو بوونی دەندەرینی پڕۆژەکە، دەست بە نۆژەن کردنەوەکەی دەکرێت.

عەدنان عەلی بەڕێوەبەری ناحیەی پێباز بە 964ـی وت، بەهۆی ئەوەی سیستمی کارەبای ئەو گەڕەکە زۆر کۆنە و لە ساڵی 80کانەوە هەیە، پێویستی بە نۆژەن کردنەوە و نوێ کردنەوە هەیە.

وتیشی، جگە لەو پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی دیکەش بۆ ناحیەکە دەرچووە، کە قیرتاو کردن و درووستکردنی ئاوەڕۆیە بۆ گەڕەکی سیروانە و بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ هەردوو پڕۆژەکە بریتییە لە نزیکی 500 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێت.

بەڕێوەبەری ناحیەی پێباز روونیشیکردەوە، هەرکات تەندەرینەکە تەواو بوو دەست دەکریت بە جیبەجێ کردنی هەردوو پڕۆژەکە.

 هاوڵاتیانى ناحیەى باوەنوور کێشەى ئاوى خواردنەوەیان ن...

 هاوڵاتیانى ناحیەى باوەنوور کێشەى ئاوى خواردنەوەیان نامێنێت