چوار ساڵ لەمەوبەر لە رووداوێکى ئاگرکەوتنەوە گیانى بەخشی

بەرگرى شارستانى هەولێر هاوڕێکەیان لەبیر نەکرد

964+

وریا فەتاح

کارمەندانى بەرگرى شارستانى هەولێر، گیانبەخشى هاوڕێکەیان لەبیر نەکرد و لە یادى چوار ساڵەى خنکانیدا، سەردانى گۆڕەکەیان کرد.

لەسەر کێلى گۆڕەکە نوسراوە” شەهیدى ئاگرکوژێنەوە رێباز سەمیع مەلاقەرەیى، 28.7.1991 لەدایکبووە، 6.8.2020 شەهید بووە”.

شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ لەسەر گۆڕەکەى بەئامادەبوونی ئەفسەروکارمەندانمان، ساڵیادی شەهیدبوونی کارمەندمان رێباز سەمیع مەلاقەرەییمان کردەوە.

وەک ئەوەى باسى کرد، ئەو کارمەندەى بەرگرى شارستانى سلێمانى، لە رووداوى ئاگرکەوتنەوەى بازاڕى سیم لە هەولێر، لەکاتى هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە توشى تەنگەنەفەسى بووە و گیانى بەخشیووە.

باسى لەوەشکرد، ئەو کارمەندەیان لەدواى خۆى هاوسەر و سێ منداڵى جێهێشتووە و ئێستاش باوک و برایەکى و خوشکى، کارمەندى بەرگرى شارستانى هەولێرن.

شەش کارمەندی بەرگری شارستانی هەولێر برینداربوون

شەش کارمەندی بەرگری شارستانی هەولێر برینداربوون