لە شارباژێڕ روویداوە

ماتۆڕسوارێک خۆی کێشا بە ئۆتۆمبیلێکدا و گیانی لەدەستدا

964+

ئەحمەد مستەفا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای شارباژێڕ، گەنجێک کە ماتۆڕسکیلی پێ بووە خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلێکدا و گیان لەدەست دەدات.

رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، لە نزیک گوندی عازەبای قەزای شارباژێڕ روویداوە، بەڵام گیان لەدەستدانی ئەمڕۆ پشتڕاست کرایەوە.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ی وت،”ماتۆڕسکیلەکە کە سەرنشینێکی لەگەڵدا بووە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیک ئاب) دا و شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینەکەش بە سەختی بریندار بووە”.

بریندار چارەسەر وەردەگرێ و لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکەش، تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.

بە وتەی وتەبێژەکەی هاتوچۆی سلێمانی، “ساڵی 2013 لە رووداوەکانی هاتوچۆدا 156 ماتۆڕسکیل توشی رووداو بوون، کە بەهۆیەوە بەشێکی رووداوەکان گیان لەدەستدەدەن و برینداری سەختی لێ کەوتووەتەوە”.

 ژن و مێردێک لە رووداوێکى هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا

 ژن و مێردێک لە رووداوێکى هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا