وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار وا دەڵێت

ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی خه‌رج ده‌كرێت

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڵاویكردەوە، له‌ چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری خۆیدا، ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار داوە، بۆ جێبه‌جێكردنی نۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ بواره‌كانی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ و تۆڕی ئاو و شه‌قام و چاككردنه‌وه‌ی شه‌قام له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەممە 6.8.2024 لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، به ‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌و بڕەپارانە ‌ له‌سه‌ر رێژه‌ی 15% و 17% و 100%ی داهاته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانییه‌ و بۆ ئه‌م پرۆژانه‌ی خواره‌وه‌ بڕیاری خه‌رجكردنیان دراوه‌:

15،524،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له‌ سنووری شاره‌وانیی سیته‌ك.
69،999،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاككردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی له‌ سنووری شاره‌وانیی پێنجوێن.
429،390،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ قه‌ره‌تۆغان له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی.
10،166،000 دینار بۆ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵخاڵان له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
59،700،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاككردنی قیری خراپبووی شه‌قامی سه‌ره‌كی له‌ پێنجوێن له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی پێنجوێن.
86،246،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ڕاكێشانی بۆریی ئاو له‌ گه‌ڕه‌كی كانی گۆمه‌ له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی.
29،458،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ قیرانه‌ی كه‌ تێكچوونه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی پیره‌مه‌گروون له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
15،380،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ری ماڵان له‌ قه‌زای چوارتا له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
432،479،000 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی گوندی بابان له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی.

وەزارەتی شارەوانی: پارەمان بۆ 10 پڕۆژە لە هەولێر دابین ك...

وەزارەتی شارەوانی: پارەمان بۆ 10 پڕۆژە لە هەولێر دابین كرد