ده‌مێك بوو به‌خێو ده‌كران
له بنارى چیاى هه‌ندرێن 6 رێوی ئازاد كران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له بنارى چیاى هه‌ندرێن له سنوورى ئیداره‌ى سۆران چه‌ند ئاژه‌ڵ و باڵنده‌یه‌ك ئازادى ناو سروشت كرانه‌وه، كه له‌ناویاندا شه‌ش رێوى بوون.
ئازادكرنه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى دارستان و ژینگه و فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران به ئاماده‌بوونى چه‌ند ژینگه‌دۆستێك ئه‌نجام درا.
هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران به 964ـى وت، جگه له شه‌ش رێویه‌كه سێ هه‌ڵۆى ده‌گمه‌نیش ئازاد كران كه لاى هاوڵاتیان بووه.
وتیشی “رێوییه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه خاوه‌ن دوكانى كڕین و فرۆشتنى ئاژه‌ڵ و باڵنده ئه‌وروپییه‌كانه، ماوه‌یه‌كی زۆره به‌خێوده‌كرێن، تا ته‌واو گه‌وره‌ى كردن ئینجا ئه‌مڕۆ بڕیاری دا ئازادى ناو سروشتیان بكاته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌و دوكانداره پێنجه‌م جاره ئاژەڵ و باڵنده‌ى كێوی له خه‌ڵك ده‌كڕێته‌وه به‌خێویان ده‌كات و ئازادیان ده‌كاته‌وه.
له سۆران رێنمایی تایبه‌ت هه‌یه به‌و دوكانانه‌ى كڕین و فرۆشتنى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى كێوى ده‌كه‌ن، كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و مامه‌ڵه‌كردنه‌یان به ئاژه‌ڵ و باڵنده خۆماڵییه‌كان بێت.