چی كردووە؟
پۆلیسی هەولێر دووبارە (دكتۆرێك)ی دەستگیر کردەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەم ئێوارەیە بڵاویكردەوە، تیمەکانین لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دووبارە (دکتۆر سوهەیب)یان بە تۆمەتی فریودان و هەڕەشەکردن لە ئافرەتان و خراپ بەکارهێنانی هێڵەکانی پەیوەندی دەستگیر کردەوە.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، “تۆمەتباری ناوبراو، کە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرابوو، دواتر بە دەستەبەری (کەفالە) ئازاد کرابوو، دووبارە دەستی بە هەڕەشەکردن لە ئافرەتان کردبووەوە و هەروەها خۆی وەک پزیشکی جوانکاریی ناساندبوو، کە لەو رێگایەوە ئافرەتانی هەڵدەخەڵەتاند و وێنە و ڤیدیۆی دەگرتن و هەڕەشەی لێ دەکردن، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، دووبارە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرایەوە و رادەستی دادگا کرا”.