ئاگاتان لە قیرتاوی تازە بێت

شارەوانیی سلێمانی لە هاوڵاتیان نیگەرانە

964+

ژێوار خدر

شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات هاوکاریان بن، کاتێک شەقامێک قیر دەکرێت ئاوپڕژێنی نەکەن و ئۆتۆمبێلی لەسەر رانەگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا دەڵێت، ”جێگای نیگەرانییە هەندێك لە هاوڵاتییان لە کاتی قیرتاوکردن یان دوای چەند کاتژمێرێك لە تەواوبوونی نۆژەنکردنەوە، راستەوخۆ ئاو دەڕێژنە سەرشەقامەکە یان ئۆتۆمبیل لەسەر قیرە تازەکە دادەنێن.”

شارەوانییەکە چەند رێنماییەکیشی داناوە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات پێوەی پابەند بن، کە پێکهاتوون لە: پاراستنی شەقامەکە و نەڕشتنی ئاو بەسەریدا تا قیڕەکە بە تەواوی وشک دەبێتەوە و نابێت بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمۆبێلی تایبەت و بارهەڵگر لەسەر قیڕەکە رابگیرێت.

شارەوانی سلێمانی: ئەرکی هاتوچۆیە فرۆشیاری ژێر پردەکان ...

شارەوانی سلێمانی: ئەرکی هاتوچۆیە فرۆشیاری ژێر پردەکان لاببات