لە سلێمانى
زیاتر لە 2500 نەخۆش لە یەک مانگدا سەردانى نەخۆشخانەى هەرس و جگەریان کردووە
964+
وریا فەتاح
نەخۆشخانەى هەرس و جگەرى سلێمانى، لە مانگى حەوتدا پێشوازى لە 2 هەزار و 579 نەخۆش کردووە و 57 نەشتەرگەرى هەرس و جگەرى بۆ ئەو کەسانە ئەنجامداوە.
بەپێى ئامارێکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى، لە 1 بۆ 31ـى 7ـى 2024، لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 2,579 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 288 نەخۆش داخڵ كراون و 193 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.
ئەوەش روونکراوەتەوە کە 57 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 311 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 200 هەناوبینی كۆڵۆن و 69 رەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 18 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.
بەپێى ئەو ئامارە بێت، 91 وەرگرتنى نمونە بە سۆنەر و 26 وەرگرتنى نمونە لە جگەر وەرگیراوە و 60 تیشک و 108 سۆنەر و 5 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە.
جگە لەو کاروچالاکییانە پشکنینى خوێن بۆ یەک هەزار و 38 نەخۆشکراوە.