زۆربەی ناوچەکانی هەرێم 43 پلەی سیلیزین
پلەکانی گەرما وەک خۆیانن ئەمڕۆش دانابەزێت
964+
میدیا گۆران
بەپێی پێشبینی کەشوهەوا، ئەمڕۆ کەشوهەوا جێگیرە و پلەکانی گەرما وەک خۆیانن و دانابەزن، ئاسمانیش هەر ساماڵ دەبێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوایان بۆ ئەمڕۆ 5.8.2024 بڵاوکردەوە، ئاسمان ساماڵ و بێ هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبیتەوە لە تۆمارەکانی ئەم هەفتەیە، تەنها حاجی ئۆمەران 31 پلەیە ناوچەکانی تر زیاترن لە 40 پلەی سیلیزی .
کەشوهەوای پێشبینیکراو؛
خێراى با؛ لەسەرخۆ- مامناوەند (10 –20 )کم/ک.
ئاراستەی با؛ باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین؛ ( 8 – 9 ) کم.
پلەی گەرمی پێشبینیکراو؛
هەولێر : 42
سلێمانی : 41
دهۆک : 42
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 43
زاخۆ : 43
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 31
گەرمیان : 45