کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
لە باشووری کەرکوک کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون، برینی یەکێکیان سەختە.
کاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە 4.8.2024 لەسەر رێگای نێوان کەرکوک – حەویجە و بە دیاریکراوی لە نزیک بەنزینخانەی تەللوەرد لە لایەن دوو کەسی نەناسراو تەقە لە سێ سەرنیشنی ناو ئۆتۆمبێلێک كرا، لە ئەنجامدا كەسێك كوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون.
ئەحمەد ئیسحاق، شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەكە بە 964ـی وت، دوو کەس لەناو ئۆتۆمبێلەوە تەقەیان لە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی بەرامبەر کرد، دەستبەجێ یەکێکیان گیانی لەدەست دا.
وتیشی، دوای گەیشتنی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان، گوێبیستی ئەوە بووم لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتییە لە نێوان مامێك و برازاکانی، پێشتر ئەمان لەوانیان کوشتووە لە نزیک سایلۆی کەرکوک.
ئەنعام محەمەد، ئێشکگر لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک، بە 964ـی وت، بەهۆی ئەو رووداوەوە کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون. برینی یەکێکیان سەختە و بڕیارە نەشتەرگەری بۆ بكرێت،
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا