چەند كەسێك لە مەسعەد مابوونەوە
پڕۆژەی ئیمپایەر بۆ 964: كێشەی كارەبامان چارەسەر كردووە و هیچ رووینەداوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەم ئێوارەیە بۆ ماوەیەك، كە دەگوترێت كەمتر لە سەعاتێك بووە، كارەبای بەشێكی پڕۆژەی ئیمپایەر لە هەولێر بڕا و چەند هاوڵاتییەك لە ناو ئەسانسۆر (مەسعەد) گیریان خواردبوو، بەڵام بەشی خزمەتگوزاری پڕۆژەكە رایانگەیاند، كێشەكە چارەسەر كراوە و هیچ شتێكی خراپیش رووینەداوە.
964 بۆ ئەم رووداوە پەیوەندی بە بەشی خزمەتگوزاری پڕۆژەی ئیمپایەر كرد و كەسێك وەك تیمی بەشەكە وەڵامی پەیوەندییەكەی دایەوە.
بەشی خزمەتگوزاری بە 964یان وت، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك كارەبا لە بەشێكی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئیمپایەر بڕا، دواتر كێشەی كارەباكە چارە كرا و چەند كەسێكیش لە ناو مەسعەد مابوونەوە، بەڵام ئەوانیش سەلامەت بوون و زوو بەهانایانەوە چوون.
سەرچاوەكە بە وردی باسی ئەوەی نەكرد بە دیاریكراوی چەند كارەباكە بڕاوە، بەڵام رەتیكردەوە سەعاتێك بووبێت، هەروەها وتی، “دوو تا سێ كەس لە ناو مەسعەدەكان مابوونەوە و تیمەكانمان زوو توانیان بەهانایانەوەبچن و سەلامەت بوون و هیچ شتێكی خراپ رووینەداوە.
ئیمپایەر یەكێكە لە دیارترین پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە هەولێر و دەكەوێتە سەر شەقامی 100 مەتر و بە زۆنی زێڕێن ناسراوە، پێكدێت لە كۆمەڵێك باڵەخانەی نیشتەجێبوون و بازرگانی و هەروەها رێستورانت و كافیتریا.