بیرۆکەیان هەیە و داهێنەرن

پاڵپشتی دارایی بۆ زیاتر لە 250 گەنجی سلێمانی دابیندەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

نوسینگەی سلێمانی باڵیۆزی گەنجانی سەر بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، “رۆژی 12.8.2024 و لە رۆژی جیهانیی گەنجاندا لە شاری سلێمانی ئیڤینێتک بەڕێوە دەبا و بیرۆکە لە نزیکەی 250 تا 400 گەنج وەردەگرن”.

ئەمرۆ یەکشەممە، باڵیۆزی گەنجان نوسینگەی سلێمانی کە راستەوخۆ لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەریان لە سلێمانی کرد.

عەلی عومەر، بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانی باڵیۆزی گەنجان ئەوەی بە 964 وت، “تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەیان لەگەڵ رۆشنبیری سلێمانی و سەردانی باڵیۆزی گەنجان بۆ هاوکاریکردنی ئەو گەنجانەیە کە بیرۆکەی کاریان هەیە و ئەم پرۆژەیە بۆ بەرەو پێشبردنی تواناکانی گەنجان و بۆ تێکەڵبوون و ئاشنابوونی گەنجانی هەموو پارێزگاکانی عێراقە”.

ئەوەشی وت، “لە رێگەی ئەنجومەنی باڵای گەنجان، حکومەتی عێراق فۆرمی پێشبڕکێی نیشتیمانیی کارگێڕی راگەیاند و بەبڕی 100 ملیۆن دیناری قەرز، پاڵپشتی بیرۆکەی 100 داهێنەر دەکات، ئەوانەی بیرۆکە دەنێرن، مەرجیان بۆ دانراوە و 100 بیرۆکەی کار دەخرێنە چوارچێوەی وەرگرتنی قەرزە داراییەکەوە”.

بەم مەرجانە:

1- تەمەنی داواکار لە نێوان (18-35) ساڵدا بێت.
2- پرۆژەکە دەبێت پێشەنگ بێت و کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگا هەبێت.
3-پێویستە خوازیارى پرۆژە بەشداربێت لەهەموو ئەو چالاکییانەی کە لەلایەن لیژنەی پێشبڕکێیەوە پێشکەش دەکرێن.
ئەمڕۆ شەممە 15.6.2024، عەلی عومەر، نوێنەری لقی سلێمانی باڵیۆزانی ئەنجومەنی باڵای گەنجان بە 964ی وت، “دەرفەتەکە تەواوی هەڵگرانی رەگەزنامەی عێراقی دەگرێتەوە، دانیشتووی شارەکانی عێراق بێت یان هەرێمی کوردستان، دەتوانێت بیرۆکەکەی یاداشت بکات”.

دەربارەی ئەو بوارانەی دەکرێت، خوازیاران لە بارەیەوە پێشکەشی بکەن، ئەو وتی، “هەموو بوارەکان کراوەن، گرنگە خاڵی دووەمی مەرجەکان لەبارەی کاریگەری ئەرێنی و پێشەنگی بیرۆکەکە رەچاو بکرێ، هەروەک لایەنی کارگێڕی بەهێزی هەبێت”.

لە فۆڕمەکەدا، جگە لە زانیاری کەسی، داواکراوە بیرۆکەی پڕۆژەکە، وردەکارییەکەی، کێشە بیرۆکەکە، لایەنە ئەرێنییەکان و پەیوەست بوونی بە تەکنەلۆژیا بخرێتەڕوو، بەڵام پەیوەست بە جۆرێتی قەرزەکە و وردەکاری گەڕاندنەوەی بە رێنمایی لە حکومەتی عێراقییەوە بڵاودەکرێتەوە.

بۆ پڕکردنەوەی بیرۆکە و میکانیزمی ئەپڵیکەیشنەکە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:
https://epship.scyiq.com/

باڵیۆزانی گەنجان (ئەنجومەنی باڵای گەنجان)، پرۆگرامێکی تایبەتە بە گەنجان بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی دامەزرێندراوە و لە 18 پارێزگاکەی عێراق نوێنەرایەتی هەیە.

شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەکات

شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەکات